وەبەرهێنانی بیانی لە توركیا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە

وەبەرهێنانی بیانی لە توركیا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە
بەپێی زانایریی ڕۆژنامەیەکی تورکیا ئاستی وەبەرهێنانی بیانی لە توركیا لە ساڵی ٢٠١٩دا بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزیوە، بە جۆرێك لە ماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا ئاستی وەبەرهێنانی بیانی بەو جۆرە دانەبەزیوە.

رۆژنامەی (دونیا)ی توركی لەمبارەوە بڵاوی كردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠٠٩ ئاستی وەبەرهێنانی بیانی لە توركیا ١٩ ملیار و ٩٣٧ ملیۆن دۆلار بووە، كە ئەمەش بە بەرزترین رێژەی وەبەرهێنان دادەنرێت لە مێژووی توركیا، بەڵام تا ٢٠١٥ ئەم رێژەیە بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە بۆ ١٢ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی هەمان رۆژنامە بڵاوی كردووەتەوە، لە دوای ساڵی ٢٠١٥دا ئاستی وەبەرهێنانی بیانی لە توركیا بەرەو دابەزینی زیاتر هەنگاوی ناوە، بە جۆرێك لە ٢٠١٨دا ئاستی وەبەرهێنان گەیشتووەتە ٧ ملیار دۆلار.

لە ماوەی٢٠ ساڵی رابردوودا و لە ساڵی ٢٠٠٠وە تاكوو ٢٠٢٠ ئاستی وەبەرهێنانی بیانی لە توركیا بەگشتی ١٦٥ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بووە.

لەو رێژەیە ١٠٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ سێكتەری خزمەتگوزاری تەرخان كراوە، هەروەها ٦٢ ملیار و ٧٠٠ ملیۆنیش بۆ كەرتی پیشەسازی تەرخان كراوە، واتە وەبەرهێنانی تێدا كراوە.










باسنيوز



Top