ترەمپ: هیچ بەڵگەیەک لەسەر تێوەگلانی روسیا لە هەڵبژاردنەکانی 2016 نییە

 ترەمپ: هیچ بەڵگەیەک لەسەر تێوەگلانی روسیا لە هەڵبژاردنەکانی 2016 نییە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی هیچ بەڵگەیەکی لەسەر تێوەگلانی روسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 نەدۆزیوەتەوە.

لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی لەسەر تێوەگلانی روسیا هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 نەدۆزیوەتەوە


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی لەسەر تێوەگلانی روسیا هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 نەدۆزیوەتەوە".

هیچ پلانگێڕییەک لە لایەن روسیاوە بۆ بردنەوەی لەو هەڵبژاردنەدا ئەنجامنەدراوە


ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ پلانگێڕییەک لە لایەن روسیاوە بۆ بردنەوەی لەو هەڵبژاردنەدا ئەنجامنەدراوە، دەرئەنجامەکانی دیکەی لێکۆڵینەوەکان رۆژانە بڵاودەکاتەوە.

لە 22ی ئازاری ساڵی رابردو، رۆبەرت مۆلەر، لێکۆڵەرەوەی تایبەتی نوسینگەی فیدڕاڵی ئەمریکا راپۆرتێکی دەربارەی هاوکاری نهێنی دۆناڵد ترەمپ، لەگەڵ روسیادا پێشکەشی وەزارەتی دادکرد، بەڵام وەزارەتی دادی ئەمریکا راستی ئەو راپۆرتەی رەتکردەوە.

هەشتی ئەم مانگەش ولیان ئیڤانینا، بەڕێوەبەری ناوەندی بەرەنگاربونەوەی سیخوڕی لە ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، روسیا، چین و ئێران هەوڵی دەستوەردان لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی ئەمساڵی ئەمریکا دەدەن، روسیا دەیەوێت لەو هەڵبژاردنەدا جۆ بایدن براوەبێت.




خەندان-
Top