زیاتر لە 15 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 22 ملیۆن و 286 هەزار و 698 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 19-8-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، مەکسیک، کۆڵۆمبیا، چیلی، ئیسپانیا، ئێران، بەریتانیا، ئەرجەنتین، سعودیە، پاکستان، بەنگلادیش، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، قەتەر، کازاخستان، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، میسر، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، دۆمەنیکا، سوید و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 14 ملیۆن و 989 هەزار و 679 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 784 هەزار و 576 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنيوز
