یەکێتی ئەوروپا کودەتاکەی مالی سەرکۆنەدەکات

 یەکێتی ئەوروپا کودەتاکەی مالی سەرکۆنەدەکات
بەگوێرەی هەواڵێکی تەلە ریپۆرت، ئەمڕۆ دوای ئەوەی سەرکردەی هێزە یاخیبوەکانی دەستگیرکردنی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی مالی لەرۆژئاوای ئەفریقا راگەیاند، جۆزیف بۆرێڵ سەرۆکی دپلۆماسیەتی ئەوروپا رایگەیاند، سەرکۆنەی ئەو کودەتایە دەکەن و یەکێتی ئەوروپا دژی هەر هەوڵێکی نادەستورییە بۆ گۆڕانکاری.

یەکێتی ئەوروپا دژی هەر هەوڵێکی نادەستورییە بۆ گۆڕانکاری


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ میدیاکانی جیهان هەواڵی نائاسایبونی دۆخی ئاسایشی و هەوڵی کودەتای وڵاتی مالییان لەرۆژئاوای ئەفریقا بڵاوکردەوە و رایانگەیاند چەندین بەرپرسی باڵای حکومی و ئەفسەری سەربازی دەستگیرکراون لەباماکۆی پایتەخت و نزیک بنکەی سەربازی کاتی، ئێوارەی ئەمڕۆش سەرکردەی یاخیبوانی ئەو وڵاتە دەستگیکردنی ئیبراهیم بۆباکاری سەرۆک و سومەیلۆن مایگای سەرۆک وەزیرانی راگەیاند.

راگەیاندنی دەستگیرکردنی سەرۆک و سەرۆک وەزیران لەپامێکدابوە بەناوێکی نادیار کەپێدەچێت لەلایەن کەسی یەکەمی یاخیبوانی ئەو وڵاتە نوسرابێت و تێیدا هاتوە، " دەتوانین پێتان رابگەیەنین کە سەرۆک وە سەرۆک وەزیران لەژێر کۆنترۆڵی خۆماندان."

سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەکاتی بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی باڵای حکومەت، وتەبێژی ئەنتۆنی گوتێرز سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەناوی گوتێرزەوە رایگەیاند، بەوردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و داواشی لەهاوڵاتیانی مالی کرد دامەزراوە دیموکراتییەکانی وڵاتەکەیان بپارێزن.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان راشیگەیان بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمسیۆنی ئەفریقای رۆژئاوا، یەکێتی ئەفریقا و یەکێتی ئەوروپا بەردەوامدەبین لەهاوکاریکردنی مالییەکان لە چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و دیموکراسی لەو وڵاتە.










خەندان-
Top