دادگای نێودەوڵەتی سەركردەیەكی حزبوڵای لوبنانی بە كوشتنی رەفیق حەریری تاوانبار كرد
دادگا نێودەوڵەتییەكە رایگەیاند كە سەلیم عەیاشی تەمەن 56 ساڵ، بەرپرسی سەربازی لە ناو میلیشیای حزبوڵای لوبنانی بكوژی رەفیق حەریرییە.
قازی دەیڤید ڕێی لە كورتەی بڕیاری دادگاكەیدا كە لە دوو هەزار و 600 لاپەڕە پێكهاتووە، دووپاتی كردەوە سەلیم عەیاش تاوانبارە بە كوشتنی رەفیق حەریری و ئەنجامدانی هێرشە تیرۆریستییەكە، كە لە ئەنجامدا جگە لە حەریری، 21 كەسی تریش كوژران.
عەیاش یەكێك بوو لەو پێنج تۆمەتبارەی حزبوڵا كوژرانی یەكێكیانی بە ناوی مستەفا بەدر لە سووریا راگەیاندبوو.
جێی باسە رەفیق حەریری رۆژی 14ی شوباتی 2005 لە هێرشێكی تیرۆریستیدا كوژرا.
باسنيوز
