کیم جۆنگ ئون فەرمان بە هاووڵاتییان دەکات سەگەکانیان رادەست بکەن

کیم جۆنگ ئون فەرمان بە هاووڵاتییان دەکات سەگەکانیان رادەست بکەن
سەرۆکی کۆریای باکوور فەرمان بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات دەستبەرداری سەگەکانیان بن، بۆ ئەوەی بکوژرێن و لە بازاڕی گۆشت بفرۆشرێن.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور فەرمانی کردووە کەمبوونی گۆشت لە بازاڕەکانی وڵاتەکەی بە گۆشتی سەگی ماڵان، پڕ بکرێتەوە.

رژێمی دیکتاتۆریی کۆریای باکوور راگرتنی سەگ لە ماڵان وەک نیشانەیەکی سیستەمی سەرمایەداری هەژمار دەکات و لە مانگی 7ـی ئەمساڵیش کیم جۆنگ ئون راگرتنی ئاژەڵی ماڵی لە ماڵەکان، قەدەغە کرد.

بەپێی فەرمانە نوێیەکەی کیم جۆنگ ئون، دەبێ ئەو هاووڵاتییانەی سەگیان لە ماڵەوە هەیە، سەگاکانیان رادەستی دەسەڵاتداران بکەن، بۆ ئەوەی بکوژرێن و گۆشتی ئەو سەگانە بە هاووڵاتییان بفرۆشرێتەوە.

رژێمی کۆریای باکوور هۆشداریی داوە و رایگەیاندووە، هەموو ئەو ماڵانەی سەگیان هەیە دەستنیشان کراون و هەر کەسێک سەگەکەی رادەست نەکات، تووشی سزا دەبێت.














باسنيوز




Top