له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته 347 هه‌زار و 835 كه‌س
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/8/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 168 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 19 هه‌زار و 972 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 385 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران گه‌یشته 347 هه‌زار و 835 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 300 هه‌زار و 881 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
