نرخی نەوتی خاو بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
نەوتی خاوی برێنت 22 سەنت دابەزیوە و لەدواین مامەڵەدا بە 45.13 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا
بەپێی ئاژانسی هە واڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 22 سەنت دابەزیوە، کە دەکاتە 0.5%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 45.13 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.
نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 23 سەنت کەمیکرد، لە دواین مامەڵەدا بە 42.66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 23 سەنت کەمیکرد، لە دواین مامەڵەدا بە 42.66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی 0.5% دابەزیوە.
شەوی رابردو سەرچاوەیەک لە رێکخراوی ئۆپێک+ بە رۆیتەرز-ی راگەیاند، لە ئێستادا وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکەیان پابەندییەکانیان بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە کەمکردوەتەوە، ئەوەش نیگەرانی وەبەرهێنەرانی لەبارەی زیادبونی ئاستی خستنەڕوی ئەو بەرهەمە لێکەوتەوە.
لەلایەکی دیکەوە حکومەتی ژاپۆن کە یەکێکە لە گەورە بەکارهێنەرانی نەوت لە جیهاندا بڵاویکردەوە، کە وڵاتەکەیان روبەڕوی گەورەترین کشانەوەی ئابوری بوەتەوە، کە لە 40 ساڵی رابردودا تۆماریکردبێت، بەوهۆیەشەوە نرخی نەوت روی لە دابەزین کرد.
خەندان-
