ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 22 ملیۆن کەس تێپەڕی

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 22 ملیۆن کەس تێپەڕی


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 22 ملیۆن و 25 هەزار و 540 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 18-8-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، مەکسیک، کۆڵۆمبیا، چیلی، ئیسپانیا، ئێران، بەریتانیا، سعودیە، ئەرجەنتین، پاکستان، بەنگلادیش، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، قەتەر، کازاخستان، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، میسر، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، دۆمەنیکا، سوید و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 14 ملیۆن و 732 هەزار و 774 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 777 هەزار و 793 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.







باسنيوز
Top