سەرۆکی پرتوگال لە کەناری دەریا دوو کچ لە خنکان رزگار دەکات

سەرۆکی پرتوگال لە کەناری دەریا دوو کچ لە خنکان رزگار دەکات
سەرۆکی پۆرتوگال کە ئێستا بە پشوویەک چووەتە ناوچە گەشتیارییەکانی پرتوگال، لە کەناراوەکانی ئالڤۆر توانیی دوو کچ لە خنکان رزگار بکات کە مەلەیان دەکرد.

مارسێلۆ رێبێلۆ دی سۆزا، سەرۆکی پرتوگال لە وڵاتەکەی بەوە ناسراوە زۆر لەناو خەڵکدایە و بەردەوام لە هۆڵی سینەماکان و مارکێت و شوێنە گشتییەکان دەبینرێت.

سەرۆکی پرتوگال کە بەوەش بەناوبانگە مەلەوانێکی لێهاتووە و پێشتر مەلەوانێکی پیشەیی بووە، لە کاتێکدا لەو کەناراوانە بۆ پشوو دەمایەوە، توانیی لە هەوڵێکدا دوو کچی گەنج لە خنکان رزگار بکات کە لە کەناراوەکانی ئالڤۆر مەلەیان دەکرد.

لە دیمەنێکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە دی سۆزا دەچێتە ناو دەریاکە و ئەو دوو کچە رزگار دەکات.

دواتریش کە دێتە دەرەوە، دەڵێت ئاگام لێ بوو ئەو دوو کچە بەلەمێکیان پێبوو، بەلەمکەیان لەناو ئاوەکدا وەرگەڕا و کەوتنە ناو ئاوەکەوە و نەیانتوانی مەلە بکەن، منیش زانیم دەتوانم رزگاریان بکەم بۆیە بەبێ دوودڵی رۆیشتم بۆ رزگارکردنیان


rudaw
Top