دادگای نێودەوڵەتی بڕیاری کۆتایی لەبارەی تیرۆری رەفیق حەریری دەدات

دادگای نێودەوڵەتی بڕیاری کۆتایی لەبارەی تیرۆری رەفیق حەریری دەدات
دادگای نێودەوڵەتیی تایبەت بە کەیسی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان، بڕیار لەبارەی کەیسەکە دەدات.

بڕیارە رۆژی سێشەممە 18-8-2020، دادگاکە بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسی تیرۆرکردنی رەفیق حەریری، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان، بدات.

رەفیق حەریری (لەدایکبووی 1944)، سەرکردەیەکی باڵای سوننەکانی لوبنان و پیاوێکی خاوەن کاری ناسراوی ئەو وڵاتە بوو. رۆژی 14-2-2005 بە تەقینەوەیەک لە بەیرووت، کوژرا.

سەرچاوە ئەمنی و سەربازییەکانی لوبنان باس لەوە دەکەن، کە زیاتر لە یەک تۆن و 800 کیلۆگرام مادەی تی ئێن تی، لە تەقینەوەکە، کە لە کاتی تێپەڕینی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی حەریری لە نزیک هۆتێلی سانت جۆرج لە بەیرووت رووی دا، بەکار هات.

رەفیق حەریری، کەخاوەن رەگەزنامەی لوبنانی و سعودی بوو، لە ساڵانی (1992 - 1998) و (2000- 2004) سەرۆک وەزیرانی لوبنان بوو.











باسنيوز




Top