سعودیە 10 ژن دەکاتە بەرپرسی کاروباری مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر

سعودیە 10 ژن دەکاتە بەرپرسی کاروباری مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر


دەسەڵاتدارانی سعودیە 10 ژن وەک بەرپرس لە سەرۆکایەتیی کاروباری مەککە (قیبلەی مسوڵمانان) و مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت) لە مەدینە، دادەنێت.

بەپێی هەواڵی میدیا سعودییەکان، ئەو 10 ژنە لە چەندین پۆستی کارگێڕی و هونەریی سەرۆکایەتیی کاروباری مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر، دانراون.

دانانی ئەو ژنانە لە پۆستی بەرپرسیارێتی لە کاروباری ئیسلامی وەک میدیا سعودییەکان باسی دەکەن، بەشێکە لە چاکسازییەکانی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، کە لە ساڵی 2017ـەوە لەو پۆستە دەست بەکار بووە و هەوڵی گۆڕانکاریی گەورە لە وڵاتەکەیدا دەدات.











باسنیوز
Top