چین یەکەم مافی داهێنانی پێکوتەی دژەکۆرۆنا دەداتە کۆمپانیایەکی وڵاتەکەی

چین یەکەم مافی داهێنانی پێکوتەی دژەکۆرۆنا دەداتە کۆمپانیایەکی وڵاتەکەی


دوای رووسیا، زانایانی کۆماری میللیی چین پێکوتەیەکی دژەکۆرۆنا بەرهەم دەهێنن و مافی داهێنانیشی دەدرێتە کۆمپانیایەکی وڵاتەکە.

دەستەی رێکخستنی خاوەندارێتیی فیکری لە چین، مافی داهێنانی پێکوتەی ( Ad5-nCoV)ـی دژە پەتای کۆرۆنای بە کۆمپانیای (کانسینۆ بایۆلۆگیکس)ی وڵاتەکەی داوە.

میدیاکانی چین باس لەوە دەکەن، کە ئەوە یەکەمجارە لە چین پێکوتەیەک مافی داهێنان وەربگرێت، ئەوەش دوای ئەوە هاتووە، کە تاقیکردنەوەکانی پێکوتەکە سەرکەوتوو بوون.

رۆژی سێشەممە 11-8-2020، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، پێکوتەی دژیکۆرۆنا بە سەرکەوتوویی تاقی کراوەتەوە و وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەشی وەک پێکوتەیەکی دژەکۆرۆنا، پەسەندی کرد.








باسنيوز
Top