چاوشئۆغڵو ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی لەگەڵ پۆمپیۆ ئاشکرادەکات

 چاوشئۆغڵو ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی لەگەڵ پۆمپیۆ ئاشکرادەکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاوتوێی دۆخی لیبیایان کردوە و بڕیاریانداوە لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامبن لەسەر راوێژ لەسەر ئاستی شاره‌زایان.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ کۆماری دۆمینیکا، لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، مایك پۆمیپۆ کۆبوەتەوه‌ و لەبارەی پرسی لیبیا گفتوگۆیان کردوە.

هاوڕاین له‌سه‌ر ئاستی شاره‌زایان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا درێژه‌ به‌ راوێژه‌كانمان بده‌ین

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کۆبونەوەیەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسیان لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لیبیا کردوە و بڕیاریانداوە لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامبن لەسەر راوێژ لەسەر ئاستی شاره‌زایان، "هاوڕاین له‌سه‌ر ئاستی شاره‌زایان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا درێژه‌ به‌ راوێژه‌كانمان بده‌ین".

سەبارەت بە لێدوانەکانی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لەبارەی تورکیا، چاوشئۆغڵو رونیکردەوە، "لێدوانەکانی بایدن سنوری تێپەڕاندوە و ئەو دەستەواژانەی ناوبراو بەکاریهێناون زۆر سەیرن".

بایدن دوجار جەختی لەسەر لادانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کردوەتەوە نەك بە کودەتا، بەڵکو بە پشتیوانییکردنی ئۆپۆزسیۆن

چاوشئۆغڵو ئەوەشی خستەڕو، "بایدن دوجار جەختی لەسەر لادانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کردوەتەوە نەك بە کودەتا، بەڵکو بە پشتیوانییکردنی ئۆپۆزسیۆن، لە رابردودا کودەتامان تاقیکردەوە، نەبو، لەبەرئەوە با ئێستا تاکتیک و شێواز بگۆڕین''.

رونیشیکردەوە، "وەک گەلی تورک ئه‌و سه‌پاندنانه‌ له‌ ریشه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، ئێستا ئیدی لە گۆڕەپان و سەر مێز هێزمان هەیە، لەبەرئەوە ئەوە رونكردنه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ به‌ نه‌زانانه‌ و بێ ناسینی گه‌لی تورك كراوه و سنوری بەزاندوە‌".







خەندان
Top