سەرۆکی هەواڵگریی ئیسرائیل سەردانی ئیمارات دەکات

سەرۆکی هەواڵگریی ئیسرائیل سەردانی ئیمارات دەکات
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) سەردانی ئەبوزەبیی پایتەختی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 16-8-2020، یوسی کۆهین، سەرۆکی مۆساد سەردانی ئەبوزەبی دەکات و لەگەڵ محەمەد بن زاید، شازادەی جێنشینی ئیمارەتی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات، کۆ دەبێتەوە.

یوسی کۆهین و محەمەد بن زاید تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ رێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو (مانگی 9ـی 2020)، لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا و بە چاودێریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، رێککەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل واژۆ بکرێ.











باسنيوز



Top