رۆژنامەنووسێکی لوبنانی لەکاتی پێشکەشکردنی هەواڵەکان نهێنییەک ئاشکرا دەکات
وەسیم عەرابی، ماوەی 11 ساڵ بێژەری هەواڵەکان بوو لە کەناڵی حکوومیی لوبنان و لە کۆتایی گەشتێکی راستەوخۆی هەواڵەکانی ئێوارەی رۆژی شەممە 15-8-2020، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی راگەیاند.
وەسیم عەرابی بە ئاماژەکردن بەوەی لە ماوەی کارکردنیدا چەندین هەواڵی لەبارەی شەڕی ناوخۆیی، تەقینەوەکان و تیرۆرەکان لە لوبنان خوێندووەتەوە، ئاشکرای کردووە، کە چیتر ناتوانێ لە وڵاتێکدا بژی، کە ”گۆڕستانی خەونەکانە“.
ئەو رۆژنامەنووسە لوبنانییە هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بەجێ دەهێڵێت و هیواشی خواستووە رۆژێک لە رۆژان بۆ ژیانێکی بە کەرامەت بە زیندوویی بگەڕێتەوە نەوەک بە مردوویی.
باسنيوز
