ئێران: هەر کێشەیەک لە کەنداو روبەڕومان ببێتەوە ئیماڕات لێی بەرپرسە
تاران ئامادەیە هاوکاری لوبنان بکات لە بەرەنگاربونەوەی ئیسڕائیل، دەتوانیین پێداویستی چەکیان بۆ دابینبکەین
محەمەد حاتمی، وەزیری بەرگری ئێران لەمیانەی وتارێکدا بە بۆنەی رۆژی پیشەسازی بەرگری وڵاتەکەیەوە رایگەیاند، "گەلی ئێران هەمیشە لە بواری بەرگریدا هاوکاری ئێرانبون، تارانیش ئامادەیە هاوکاریان بکات لە بەرەنگاربونەوەی ئیسڕائیل، دەتوانیین پێداویستی چەکیان بۆ دابینبکەین".
بەهۆی ئەو رێککەوتننامەیەوە ئیسڕائیل توانی پێبخاتە ناوچەی کەنداوەوە، بۆ تێدانی ئاسایشی ناوچەکە
لەبارەی رێککەوتننامەکەی نێوان ئیماڕات و ئیسرائیل وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، "بەهۆی ئەو رێککەوتننامەیەوە ئیسڕائیل توانی پێبخاتە ناوچەی کەنداوەوە، بۆ تێدانی ئاسایشی ناوچەکە".
حاتمی باسی لەوەشکرد، واژۆکردنی ئەو رێککەوتننامەیە بە زیانی ئیماڕات دەشکێتەوە، دەبێتە هۆی دروستکردنی پشێوی و ناسەقامگیری لە ناوچەی کەنداو، ئیماڕاتیش بەرپرس دەبێت لێی.
ئێران چاوی نەبڕیوەتە خاک و سامانی وڵاتانی دەوروبەری، لەهەمان کاتیشدا هێزێکە کە دەتوانێت لە دژی ئەو پلانانە بوەستێتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستەڕو، ئێران چاوی نەبڕیوەتە خاک و سامانی وڵاتانی دەوروبەری، لەهەمان کاتیشدا هێزێکە کە دەتوانێت لە دژی ئەو پلانانە بوەستێتەوە، کە ئاسایشی ناوچەکە و وڵاتانی دراوسێی تێکدەدات.
13ی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیماڕات و ئیسڕائیل بە سەرپەرشتی وڵاتەکەی گەیشتونەتە رێککەوتنێکی مێژویی بۆ ئاسایكردنەوەی تەواوەتی پەیوەندییەكانی نێوانیان.
بەپێی رێککەوتننامەکە، ئیسڕائیل بەشێوەیەكی كاتی پڕۆژەكانی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبون لە بانكی رۆژئاوا رادەگرێت، ئیماڕات و ئیسڕائیل پلانیان داناوە باڵیۆز و باڵیۆزخانەكانی یەكتری بگۆڕنەوە، بەوەش ئیماڕات دوای میسڕ و ئوردن دەبێتە سێیەم وڵاتی عەرەبی كە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسڕائیل ئاسایی دەكاتەوە.
باسنيوز
