ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 21 ملیۆن و 598 هەزار و 236 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 16-8-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، مەکسیک، کۆڵۆمبیا، چیلی، ئیسپانیا، ئێران، بەریتانیا، سعودیە، ئەرجەنتین، پاکستان، بەنگلادیش، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، قەتەر، کازاخستان، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، میسر، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، دۆمەنیکا و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 14 ملیۆن و 269 هەزار و 145 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 769 هەزار و 160 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنيوز
