له ئێران دوو هه‌زار و 245 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/8/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 161 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 19 هه‌زار و 492 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 245 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران گه‌یشته 341 هه‌زار و 70 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 295 هه‌زار و 630 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
