مەراڵ ئاكشەنەر بۆ ئەردۆغان: چەكیشم لەسەر سەر دابنێن نابمە هاوپەیمانتان

مەراڵ ئاكشەنەر بۆ ئەردۆغان: چەكیشم لەسەر سەر دابنێن نابمە هاوپەیمانتان
دوای ئەوەی هەریەك لە دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەیە و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، داوایان لە مەراڵ ئاكشەنەر سەرۆكی پارتی باش كرد بێتە ناو هاوپەیمانی (كۆماری)ییەوە و واز لە هاوپەیمانیی (میللەت) بهێنیت، ئاكشەنەر دەڵێت ئەگەر چەكیشم لەسەر سەر دابنێن نابمە هاوپەیمانتان.

ئاكشەنەر لە دیمانەیەكیدا بۆ تەلەفزیۆنی (KRT)ی توركی، لەبارەی ئەوەی ئایا دەچێتە ناو هاوپەیمانی (كۆماری) و واز لە ئۆپۆزسیۆنبوون دەهێنێت؟ لە وەڵامدا گوتی: "سیستەمی كۆماری كە سەرۆك پێویستە لە هەمانكاتدا سەرۆكی پارتیش بێت، لای من رەت كراوەیە، بۆیە هیچ مومكین نییە بەو سیستەمەی ئێستا بچمە ناو هاوپەیمانیی كۆمارییەوە، تەنانەت ئەگەر چەكیشم لەسەر سەر دابنێن".

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و بەشێک لە پارتەکانی ئەو وڵاتە پێیان وایە دەبێ تورکیا بچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە و چاوەڕێی کاتی هەڵبژاردنی 2023 نەکات، هەرکام لە پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (MHP) مەهەپە و پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) بەوە ڕازی نین ئێستا هەڵبژاردن بکرێت، چونکە پێیان وایە ڕێژەی دەنگەکانیان دابەزیوە، بۆیە بەردەوام داوا لە پارتەکانی دیکە دەکەن بێنە ناو هاوپیەمانیی میللەتەوە.












باسنيوز



Top