د. ئه‌نتۆنی فۆوچی: بۆ ھەڵبژاردنی ئەمەریكا ده‌نگدانی سندوقی پۆست بە باش دەزانرێت
به‌ڵام ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه رێوشوێنی ده‌نگدانیش له بنكه‌كان به وریایی ته‌ندروستیی و رێوشوێنی پێویست ئه‌گه‌رێكی گونجاوه.
فۆوچی ده‌ڵێت: "بۆ نموونه، وابزانه ئه‌چیت بۆ بازاڕێكی گه‌وره بۆ سه‌وزه‌و میوه كڕین و وه‌ستاویت له‌به‌رده‌م كاشێرهكهدا و له‌نێوان تۆ و كه‌سی پێش خۆت نیشانه‌یه‌ك دانراوه كه ئه‌بێت 6 پێ واته 2 مه‌تر دوور بن له‌یه‌كتره‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر له بنكه‌كانیش ئه‌مه جێبه‌جێ بكرێت ئاساییه. به‌شێوه‌یه‌ك تا ئه‌و كه‌سه‌ی پێش خۆت نه‌ڕوات و تۆ نه‌چیته پێشه‌وه".
گوتیشی: "ده‌توانرێت ئه‌مه‌ش بكرێت، ئه‌وانه‌ی ده‌چن ده‌نگ بده‌ن ماسك ببه‌ستن و قه‌ره‌باڵغی دروستكرێت".
راشیگەیاند: "مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، به روون و ئاشكرایی ئه‌گه‌ر كه‌سێك رووبه‌ڕووی ترسی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی یاخود شتێكی تر بێته‌وه پێویست ناكات سه‌ركێشی پێوه بكرێت بۆ ده‌نگدان".
روونیكرده‌وه: "حاڵه‌تی ده‌نگدان له رێگه‌ی پۆسته‌وه بۆ چه‌ند ساڵێكه له زۆرێك له شوێنه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت كه نه‌بووەته هۆیه‌ك بۆ رێگری له ده‌نگدانی هیچ كه‌سێك".
هه‌فته‌ی پێشوو، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ زه واشنگتۆن پۆست، ئه‌نتۆنی فۆوچی ره‌تیكرده‌وه كه پێی باش بێت له‌رێگه‌ی سندوقی پۆسته‌وه ده‌نگبدرێت، گوتیشی: "به‌دڵنیایی وه‌ك ئه‌وه‌یه بزانرێت خه‌ڵك ده‌نگ به كێ ئه‌دات".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دۆناڵد تره‌مپ به ته‌واوی دژی ده‌نگدانه له رێگه‌ی سندوقی پۆسته‌وه و هه‌میشه دووباره‌ی ده‌كاته‌وه و به تیۆری پلانگێڕی له پرۆسه‌كه‌دا وه‌سفی ده‌كات. كه تێیدا فێڵ و ته‌زویر به‌كارده‌هێنرێت.
هه‌تا زیاتریش، رۆژی 13ی ئاب، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و ئیمزا له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه ناكات كه دیموكراته‌كانی كۆنگرێس ئاماده‌یان كردووه ده‌رباره‌ی زیادكردنی خزمه‌تگوزاری پۆسته و گه‌یاندن ئه‌ویش به پێدانی پاداشتی زیاده بۆ ده‌نگدانی گشتی له‌رێگه‌ی پۆسته‌وه.
تره‌مپ گوتی: "ئه‌وان پێویستیان به 25 ملیار دۆلاره بۆ نووسینگه‌كانی پۆست. ئێستا ئه‌وان پێویستیان به‌و پاره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به ملیۆنه‌ها كارتی ده‌نگدانیان له رێگه‌ی نوسینگه‌كانی پۆسته‌وه، چنگكه‌وێت".
ده‌شڵێت: "ئێستا له‌م چوارچێوه‌دا ئه‌وان ناتوانن بگه‌ن به‌م كاره. كه‌واته ئه‌وانن ناتوانن ئه‌وه مسۆگه‌ر بكه‌ن كه له‌رێگه‌ی سندوقی پۆسته‌وه ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنن".
باس‌نیوز
