هیندستان سێ پێکوتەی دژەکۆرۆنا تاقی دەکاتەوە
زانایانی هیندستان سێ پێکوتەی دژە پەتای کۆرۆنا تاقی دەکەنەوە و سەرۆکی وڵاتەکەش لێدوان دەدات.
ئەمڕۆ شەممە 15-8-2020، ناریندرا مۆدی، سەرۆکی هیندستان لە وتارێکدا بەبۆنەی 73ـەم ساڵیادی سەربەخۆیی هیندستان (15ـی ئاب)، رایگەیاندووە، زانایانی وڵاتەکەی سێ پێکوتەیان دۆزیوەتەوە، کە لە سێ قۆناغی جیای تاقیکردنەوەدان.
ناریندرا مۆدی هەروەها رایگەیاندووە، هەرکاتێ ئەو زانایانە سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکان رابگەیەنن، ”یەکسەر بەرهەمی دەهێنین و پلانیشمان داناوە بۆ گەیشتنی ئەو پێکوتانە بە هەموو هاووڵاتییەکی هیندی لە کەمترین کاتدا“.
باسنيوز
