نرخی نەوتی ئۆپیک گەیشتە سەرووی 45 دۆلار

نرخی نەوتی ئۆپیک گەیشتە سەرووی 45 دۆلار


نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رێکخراوی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپیک)، گەیشتە زیاتر لە 45 دۆلار.

ئەمڕۆ شەممە 15-8-2020، ئۆپیک لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی سەبەتەی ئۆپیک گەیشتە 45 دۆلار و 34 سەنت.

نەوتی ئۆپیک لە نەوتی 13 وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت پێک دێت، کە بریتین لە وڵاتانی عێراق، جەزائیر، سعودیە، ئیمارات، کوێت، لیبیا، ئێران، ئەنگۆلا، ئیکوادۆر، گینیا، گابۆن، نایجیریا و ڤەنزوێللا.

بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، کە تا ئێستا زیاتر لە 21 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی بوون و بەهۆیەوە زۆربەی چالاکییە ئابووری و بازرگانییەکانی جیهان وەستاون، نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاست لە 30 ساڵی رابردوودا دابەزی و نرخی یەک بەرمیل گەیشتە 16 دۆلار.

رۆژی یەکشەممە 12-4-2020، ئۆپیک پڵەس (وڵاتانی ئەندام و نائەندامی ئۆپیک) بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، رێککەوتنێکی مێژووویی بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سەرەتای مانگی 5ـی 2020ـەوە، راگەیاند.

ئۆپیک رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی جیهانییە و ئێستا لە وڵاتانی عێراق، سعودیە، ڤەنزوێلا، ئیماراتی عەرەبی، نایجیریا، لیبیا، کوێت، ئێران، گابۆن، ئەنگۆلا و جەزائیر پێک دێت.






باسنيوز
Top