وەزارەتی تەندروستیی ڕووسیا: بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەستی پێكرد
وەزارەتی تەندروستیی ڕووسیا دەست پێكردنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید ١٩)ی راگەیاند.
كەمێك لەمەوبەر، ئاژانسی (RT)ی ڕووسی بڵاوی كردەوە، وەزارەتی تەندروستیی ڕووسیا رای گەیاندووە، دەست بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوە.
ئاماژەش بەوە دراوە كە ڤاكسینەكە لە لایەن (سەنتەری گامالیای نیشتمانی بۆ زانستە پەتایی و تەنە مایكرۆسكۆبییەكان).
هەفتەی رابردوو، وەزارەتی تەندروستیی ڕووسیا ڤاكسینێكی بەرهەمهاتووی وڵاتەكەی وەك ڤاكسینێكی كاریگەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا پەسەند كرد و دواتر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا رای گەیاند كە كچەكەی ڤاكسینەكەی بەرهەم هێناوە.
پاشان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رای گەیاند كە لە ئاییندەیەكی نزیكدا لە وڵاتەكەیان ڤاكسینی كۆرۆنا دروست دەكەن و هیوای خواست، ڤاكسینە ڕووسییەكە كاریگەری هەبێت.
باسنیوز
