ئەنوەر قرقاش وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات : رێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئیسرائیل تارمایی لەسەر داگیرکاری خاکی فەلەستین نەهێشت

ئەنوەر قرقاش وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات : رێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئیسرائیل تارمایی لەسەر داگیرکاری خاکی فەلەستین نەهێشت
وەزیری دەرەوەی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتو کە رێککەوتنی ئاسایکردنەوەی تەواوەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆکردوە رایگەیاند، ئەو رێککەوتنە تارمایی داگیرکردنی خاکی فەلەستینی نەهێشتوە.

کاردانەوەی ئەرێنی بەشیکی زۆر لە وڵاتانی سەرەکی ناوچەکە جێگای دڵخۆشییە


لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەنوەر قرقاش وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات رایگەیاند، کاردانەوەی ئەرێنی بەشیکی زۆر لە وڵاتانی سەرەکی ناوچەکە جێگای دڵخۆشییەو هانیاندەدات هەنگاوی گەورەتر بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی لەناوچەکە بنێن.

ئەو رێککەوتنە تارمایی داگیرکاریی لەسەر خاکی فەلەستینی نەهێشتوە


لەبارەی راگەیاندنی رێککەوتنی سێفۆڵی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، قرقاش راشیگەیاند، ئەو رێککەوتنە تارمایی داگیرکاریی لەسەر خاکی فەلەستینی نەهێشتوە.

جەختیشیکردەوە، رێککەوتنەکەیان بۆ ئاسایکردنەوەی تەواوەتی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل دەرفەتی زیاتری ئاشتی لەناوچەکە دروستدەکات لەڕێگای ئەو دو دەوڵەتەوە.

ئیسرائیل و ئیماراتی عەرەبی بۆ یەكەمجار رێككەوتنێكی ئاشتیانەیان واژۆدەكەن و وەك بەشێكیش لەو رێككەوتنە، ئیسرائیل رایگەیاند بەشێوەیەكی كاتی پرۆژەكانی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبون لە بانكی رۆژئاوا رادەگرێت.

رێككەوتنە نوێیەیكەی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیەنرا كاتێك بەرۆژنامەنوسانی وت كە لەلایەن سەركردەكانی هەریەك لە ئیمارات و ئیسرائیلەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی زۆر تایبەتی بۆ هاتوە و هەردولا رازیبون بەوەی رێككەوتنێك واژۆبكەن.

دواتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەتویتێكدا ئاماژەی بە راگەیەنراوێكی هاوبەشی نێوان ئیسرائیل، ئەمریكا و ئیمارات كرد و تێیدا رایگەیاند كە رێككەوتون لەسەر ئاسایكردنەوەی تەواوەتی پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و دەستپێكردنی پەیوەندییەكی دپلۆماسی نوێ.

هەروەها، ئیمارات و ئیسرائیل پلانیان داناوە باڵیۆز و باڵیۆزخانەكانی یەكتری بگۆڕنەوە، بەوەش ئیمارات دوای میسر و ئوردن سێیەم وڵات دەبێت كە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند، ئەو رێككەوتنە هەنگاوێكی گرنگە بۆ بنیاتنانی ئاسایش و ئارامی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش وەك رێككەوتنی ئەبراهام ئوێنادەكرێت، وەك باڵیۆزی ئەمریكاش لەئیسرائیل لە ئەمریكا وتی ئەو رێككەوتنە باوكی سێ باوەڕەكەیە، جولەكە، مسوڵمان و مەسیحی.









خەندان-
Top