لە ماڵی ترەمپ رێککەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات واژۆ دەکرێت
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی، ترەمپ رایگەیاند: "چاوەڕوانی ئەوە دەکەم میوانداری سەرکردەکانی ئیسرائیل و ئیمارات بکەم لە کۆشکی سپی بۆ واژۆکردنی رێککەوتنەکە".
راشیگەیاند، رەنگە لە سێ هەفتەی داهاتوو ئەم کارە بە ئەنجام بگەیەنین.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھۆ و جێنشینی ئەبووزەبی، محەمەد بن زاید ئال نھیان، بەیەكەوە قسەیان كردووە و رێككەوتوونە لە سەر ئاساییكردنەوەی تەواوی پەیوەندییەكان لە نێوان ئیسرائیل و دەوڵەتی ئیماراتدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی هاوبەشی هەردوو وڵات، رێككەوتنەكە ههڵبڕانێكی دیپلۆماسی مێژووییە و دەبێتە مایەی چەسپاندنی ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا و بەڵگەیە لە سەر سەركەوتنی دیپلۆماسییەتی بوێر و دیدگای ھەر سێ سەركردەكە و بوێری ھەر یەك لە ئیمارات و ئیسرائیل لە سووربوونیان لە سەر نەخشەكردنی رێڕەوێكی نوێ، كە رێگا بەئازادكردن و دەرخستنی توانا گەورەكان دەدات لە ناوچەكەدا.
ئێران و فەڵەستین و چەند وڵاتێکی عەرەبی، دژی ئەو رێککەوتنەن و بە دژایەتییکردنی فەڵەستینی دەزانن.
K24-
