ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی عێراق و سووریا دەكاتە ئامانج جۆرسەلیم پۆست: تەلئەبیب ڕێگە بە گواستنەوەی چەك بۆ هاوپەیمانەكانی ئێران نادات
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕۆژنامەی (جۆرسەلیم پۆست)ی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە كە حكوومەتی تەلئەبیب ڕێگە بە گواستنەوەی چەكی پێشكەوتوو بۆ هاوپەیمانانی ئێران نادات، بۆیە چەند ئامانجێك لەناو خاكی عێراق و سووریا بۆردوومان دەكات.
بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەكە، ئیسرائیل بەردەوامە لە كردنە ئامانجی هاوپەیمانەكانی ئێران لە سووریا و عێراق، لەمبارەیەشەوە ئاماژەی بەوە داوە كە سوپای ئیسرائیل لە نێوان ساڵانی 2017 و 2020دا، سێ لەسەر چواری بەرگری ئاسمانیی سووریای لەناوبردووە.
هەروەها نووسیویەتی كە سوپای ئیسرائیل لەم ماوەیەدا نزیكەی یەك هەزار مووشەكی ئاراستەی ئامانجەكانی كردووە لەناو خاكی سووریا.
رۆژنامە ئیسرائیلییەكە ئەوەشی دووپات كردووەتەوە كە سوپای وڵاتەكەی دەست ناپارێزێ لە كردنە ئامانجی هەر هاوپەیمانێكی ئێران لەناو خاكی عێراق بێت یان سووریا، لەم ڕووەشەوە توانیویانە ڕێگری لە دزەپێكردنی چەكی پێشكەوتوو بۆ هێزە هاوپەیمانەكانی ئێران بكەن.
جێی باسە رۆژی دووشەممەی رابردوو سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو كە فڕۆكە جەنگییەكانیان چەند ئامانجێكی سەربازییان لەناو خاكی سووریادا پێكاوە، ئەمەش دوابەدوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر هەوڵی دوژمنكاری بۆ چاندنی بۆمب لەسەر سنوو
basnwes
