نرخی نەوتی خاو دادەبەزێت

 نرخی نەوتی خاو دادەبەزێت
خەندان-

رێکخراوی ئۆپیک + لە راپۆرتی مانگانەیدا بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکەن خواست لەسەر نەوتی خاو کەمبێتەوە، ئەمەش وایکرد نرخەکەی رو لە دابەزین بکات.

نرخی نەوتی خاوی برێنت 16 سەنت دابەزیوە،و لەدواین مامەڵەدا بە 45.27 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا


بەپێی داتا جیهانییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 16 سەنت دابەزیوە، کە دەکاتە 0.35%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 45.27 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.

نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 15 سەنت کەمیکرد، لە دواین مامەڵەدا بە 42.52 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا


لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 15 سەنت کەمیکرد، لە دواین مامەڵەدا بە 42.52 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی 0.35% دابەزیوە.

شەوی رابردو رێکخراوی ئۆپیک+ لە راپۆرتی مانگانەیدا بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکەن لەمساڵدا ئاستی خواست لەسەر نەوتی خاو بە قەبارەی 9.06 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کەمبکات، ئەوەش نیگەرانی وەبەرهێنەرانی لەبارەی کەمبونەو







خەندان

لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتی زانستی وزەی ئەمریکی رایگەیاند، لە هەفتەی رابردودا خواست لەسەر نەوتی خاو بە قەبارەی 19.37 ملیۆن بەرمیل بەرزبوەتەوە، ئەمەش وایکرد دابەزینی نرخی نەوت سنورداربکات.
Top