مارێكی دوو سه‌ر له هیندستان دۆزرایه‌وه
رۆژنامه‌ی هیندستان تایمز بڵاویكرده‌وه، هاووڵاتییه‌ك ئه‌و ماره‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و درێژییه‌كه‌ی له 11 سانتیمه‌تر تێپه‌ڕ ناكات، درێژی هه‌ر سه‌رێكیشی له 2 سانتیمه‌تر زیاتر نییه.
كاتێك ئه‌و هاووڵاتییه ماره‌كه‌ی بینیوه، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵانه‌وه كردووه و گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ش، ئه‌و جۆره مارانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له وشكانی ناژین.
وه‌ك رۆژنامه هندییه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، ئه‌و جۆره ماره به "Daboia russelii" ناوده‌برێت و یه‌كێكه له به‌ربڵاوترین جۆره‌كانی مار له ناوچه‌كانی باشووری ئاسیا و زیاتر له نیوه‌ی رێژه‌ی پێوه‌دانیش له‌و ناوچانه له‌لایه‌ن ئه‌و جۆره مارانه‌وه‌یه، هیندستانیش یه‌كێكه له چوار وڵاتی هه‌ره له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین ماری ژه‌هراوی لێی به‌ربڵاون.
k24
