نوێترین زانیاری لەبارەی به "ئامانجگرتن"ی كاروانێكی هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری سێ سه‌رچاوه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، شه‌وی رابردو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نزیك ده‌روازه‌ی جریشانی سنوری نێوان عێراق و كوه‌یت رویداوە، کە كاروانێكی هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مریكای کردوەتە ئامانج.
له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كه هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكا ئاماده نه‌بوه
ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كه هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكا ئاماده نه‌بوه، به‌ڵام كه‌سێك كه له‌نزیك روداوه‌كه بوه و برینداربوه، زیانیش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتون.
ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به‌ئامانجگرتنی كاروانێكی هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تده‌كاته‌وه
له‌به‌رامبه‌ریشدا، ته‌حیسن خه‌فاجی، وته‌بێژی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌به‌شێكی میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه باس له ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌سنوری نێوان عێراق و كوه‌یت ده‌كات "دوره له‌راستیه‌وه" و هیچ بنه‌مایه‌كی نیه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی كوه‌یت به‌هه‌مانشێوه ره‌تیده‌كاته‌وه له هیچ ناوچه‌یه‌كه‌وه هێرشی تیرۆرستی ئه‌نجامدرابێت
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی گشتی ئه‌ركانی سوپای كوه‌یت رەتیدەکاتەوە، له هیچ ناوچه‌یه‌كه‌وه هێرشی تیرۆرستی ئه‌نجامدرابێت و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "بارودۆخی ناوچه سنوریه‌كان سه‌قامگیره".
شه‌وی 9ی ئه‌م مانگه، بۆمبێكی چێندراو له‌سه‌ر رێگای خێرای نێوان ناسڕیه و به‌سڕە به كاروانێكی یه‌كێك له‌كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان ته‌قیوه، كه كه‌لوپه‌ل و پێداویستی لۆجستی سوپای ئه‌مریكایان هه‌ڵگرتبو.
خەندان
