له ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه گه‌یشته 166 هه‌زار و 192 كه‌س
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر له 166 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (سێشه‌ممه 11/8/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن و 251 هه‌زار و 446 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا پێنج ملیۆن و 199 هه‌زار و 444 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 166 هه‌زار و 192 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، دوو ملیۆن و 715 هه‌زار و 934 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
