سەرۆکوەزیرانی لوبنان دەستی لەکارکێشایەوە و دەڵێت گەندەڵکاران لە دەوڵەت گەورەترن

سەرۆکوەزیرانی لوبنان دەستی لەکارکێشایەوە و دەڵێت گەندەڵکاران لە دەوڵەت گەورەترن
حەسەن دیاب، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی راگەیاند و گوتی، گەندەڵکاران لە دەوڵەت گەورەترن.

سەرۆکوەزیرانی لوبنان گوتی، "لەبەردەم ئەم واقیعەدا، هەنگاوێک بۆ دواوەوە دەگەڕێینەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵکدا بووەستین تاوەکو لەگەڵیاندا شەڕی ئەنجامدانی گۆڕانکاری بکەین، دەمانەوێت دەرگاکە بەڕووی رزگارکردنی نیشتمانی بکەینەوە کە لوبنانییەکان لە درووستکردنیدا بەشدارن، بۆیە من ئەمڕۆ دەستلەکارکێشانەوەی ئەم حکومەتە رادەگەێنم، خودا لوبنان بپارزێزێت، خودا لوبنان بپارزێزێت و خودا لوبنان بپارزێزێت، بمێنن و لوبنان بە زیندوویی بمێنێتەوە".

لە گوتارەکەیدا حەسەن دیاب ئاماژەی بەوە کرد، گەندەڵی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت گەورەترە و ریشەی داکوتیوە. لە سەرەتای دەستبەکاربوونی دژایەتیی زۆری کراوە، "چونکە گەندەڵکاران دەیانزانی ئێمە لە دژی ئەو چینەین کە چارەنووسی لوبنانیان لەدەستدایە و ئەوان خاوەنی راستەقینەی هەموو شکستەکانن".




rudaw
Top