چین: نابینه شوێنگره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
دڵنیایی دایه جیهان، كه هیچ نیه‌تێك نییه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه سوپه‌رپاوه‌ری جیهانه و بڕیاریشیانداوه، هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانیان بنێن.
وانگ لی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و راوێژكاری ده‌وڵه‌تی چین، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی چینی نوێ (شینخوا)، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامیدا، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، چین به‌شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی نۆڤێمبه‌ری 2020 ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای دیاریكردووه.
لێكدانه‌وه‌كانی وانگ یه‌كه‌مین په‌رچه‌كرداری ته‌واوی په‌كینه له‌سه‌ر وتاره‌كه‌ی پۆ‌مپێیۆ، كه له كتێبخانه‌ی سه‌رۆك ریچارد نیكسۆن له 23ی تهمموز پێشكه‌شی كرد، كاتێك چینی كرده ئامانج و بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی كرد، مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ چین تووشی شكست هاتووه.
وانگ له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ره‌تیكرده‌وه، ره‌خنه‌ی له وته‌كانی پۆ‌مپێیۆ هه‌بێت، به‌ڵام به ئاگاییه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی چین و ئه‌مه‌ریكا كرد، كه ماوه‌ی زیاتر له 4 ده‌یه‌یه تووشی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی گه‌وره بووه.
گوتیشی: "په‌كین ره‌تیده‌كاته‌وه، هه‌وڵبدات جه‌نگێكی ساردی نوێ به‌رپابكات یان میكارسیزم McCarthyism ببوژێنێته‌وه، له‌بری ئه‌وه ئاماده‌گی تێدایه پێداچوونه‌وه بكات و ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ واشنتن بكاته‌وه. له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵوزییهكان ده‌دات له چوارچێوه‌ی كاركردنی ئاشكرای په‌یوه‌ندییه‌كان".
میكارسیزم بریتییه له هه‌ڵمه‌تێكی توند دژی كۆمۆنیزم، كه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌وه له‌سه‌رده‌می سیناتۆر جۆزیف میكارسی له‌ماوه‌ی 1950-1954 جێبه‌جێكرا.
وانگ گوتیشی: "چینی ئه‌مڕۆ، یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران نییه. ئێمه هیچ نییهتێكمان نییه ببین به ئه‌مه‌ریكایه‌كی دیكه. چین ئایدۆلۆژییه‌ت به‌رهه‌م ناهێنێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ده‌ست له هیچ وڵاتێك وه‌رنادات و ئاماده‌ش نییه هێز ره‌وانه‌ی هیچ شوێنێك بكات".
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چین ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌و وڵاته به‌دوای خۆیدا هێنا. شینخوا به‌زمانی ئینگلیزی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی پیپل ده‌یلی، زمانحاڵی فه‌رمیی حزبی شیوعی چین هه‌موو چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی به‌ته‌واوی له ژێر ناوی (پێویستی بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی چین و ئه‌مه‌ریكا له‌چوارچێوه‌ی روون و ئاشكرادا) بڵاوكرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌م ده‌قی چاوپێكه‌وتنه ده‌شێت ئاماژه بێت بۆ ئه‌وه‌ی دیپلۆماته چینییه‌كان و سه‌ركرده‌كانیان دوای ئه‌م رایه بكه‌ون.
له ماوه‌ی رابردوودا واشنتن و په‌كین پێكه‌وه ئاڵوگۆڕی كارێكی خراپیان كرد سه‌باره‌ت به داخستنی كۆنسوڵخانهكانیان له چه‌ند شوێنێكی جیا. وێڕای ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو وڵات كۆتاییان به ئاڵوگۆڕی كاری رۆژنامه‌گه‌ری هێنا. هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه سزای هۆنگ كۆنگ و شینگیانیان دا و جه‌نگی ته‌كنیكی و كێبڕكێی سه‌ربازییان گه‌یانده ئاستێكی باڵا.
وانگ له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "په‌یامه‌كه‌مان رون و ئاشكرایه، ئێمه هه‌ست به ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر ره‌فتاره لوتبه‌رز و پێداگرییهكانیهتی، به‌ڵام چوونه ناو گفتووگۆ له‌گه‌ڵ ئێمه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی بێت".
شیكه‌ره‌وه‌كان پێیانوایه، ده‌شێت په‌كین چاوی له‌پشت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه بێت، وه‌ك په‌یامێك بۆ هه‌موو سیاسییه‌كان، هه‌ردوو پاڵێوراو له واشنتن و ته‌واوی جیهان، كه چین وه‌ك كاره‌كته‌رێكی ژیر كار له‌گه‌ڵ گرژییه‌كان ده‌كات و به‌رگریكارێكی به‌رپرسه له رێسا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
چن لۆنگ هاوپشتی ئاژانسی توێژینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی پلنۆم، ده‌ڵێت: "چین پاڵپشتی جیهانێكی دوورمه‌ودا ده‌كات، هیواكانی له‌سه‌ر ئیداره‌ی نوێ هه‌ڵچنیوه، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ركردایه‌تی پاڵێوراوی دیموكراته‌كان جۆ بایدن بێت".
گوتیشی: "لێكدانه‌وه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌یامێكه بۆ جۆ بایدن". ئه‌وه‌شی باسكرد كه ده‌شێت چین له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی پرۆگرامی روونی ئه‌مه‌ریكا بێت، به‌ڵام وه‌ك چین پلانی گه‌شه‌پێدانی 5 ساڵی ئاینده هه‌یه. "روانین بۆ 2035"ی دوورمه‌ودا و ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كان له دانیشتنی ساڵانه‌ی حزبی شیوعی چین باس ده‌كرێت، كه بڕیاره له مانگی ئۆكتۆبه‌ر ببه‌سترێت.
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین كۆمه‌ڵێك حه‌قیقه‌تی ئازاربه‌خشی بۆ چین تێدایه، وێڕای ئه‌وه‌ی داوای چاره‌سه‌ر و گفتوگۆی پێشوه‌خته ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ململانێیانه و گێڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بۆ رێڕه‌وی راسته‌قینه‌ی خۆی.
هه‌روه‌ها وانگ پێداگیریكرد، هێڵێكی سووری ئاشكرا لای په‌كین هه‌یه. سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، پێویسته ئه‌مه‌ریكا له‌و خه‌یاڵه‌ی دووركه‌وێته‌وه، كه چین بخاته ناو چوارچێوه‌ی پێداویستییه‌كانی خۆی و پێویسته ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له كاروباری ناوخۆی چین راگرێت.
وانگ ده‌ریای باشووری چینی به شوێنگه‌ی هاوبه‌شی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه وه‌سفكرد، گوتیشی: "پێویست ناكات ببێته گۆڕه‌پانی ململانێ بۆ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی".
دووپاتیشیكرده‌وه: "پێویسته له‌و رێگه‌یه دووركه‌وینه‌وه، كه ئه‌و ده‌ریایه بكرێته شوێنی ململانێ، له‌بری ئه‌وه پێویسته هه‌ردوولا كار بكه‌ین بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه و خۆپاراستن له په‌تای كۆرۆنا و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئابووری جیهان".
له‌كۆتایدا گوتی: "په‌كین هیچ گرنگی به تێوه‌گلانی له جه‌نگی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نادات و نایه‌وێت، به‌ڵام له وه‌ڵامدانه‌وه دوودڵ نییه".
k24
