ئەمریکا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی: لەنێوان ئێران و وڵاتانی کەنداو یەکێکیان هەڵبژێرە

 ئەمریکا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی: لەنێوان ئێران و وڵاتانی کەنداو یەکێکیان هەڵبژێرە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، داوای ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران "راگەیەندراوێکی بوێرانەیە"، پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەنێوان پڕچەککردنی ئێران و وەستان لەڕیزی وڵاتانی کەنداو یەکێکیان هەڵبژێرێت.

داوای ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێکی بوێرانەیە


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەتویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "داوای ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێکی بوێرانەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتن لەم هەفتەیەدا پڕۆژە بڕیارێک پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران کە چەندین ساڵە لەبواری دیپلۆماسیدا کاریلەسەرکراوە.

پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەنێوان پڕچەککردنی ئێران و وەستان لەڕیژی وڵاتانی کەنداو یەکێکیان هەڵبژێرێت


پۆمپیۆ باسی لەوەشکرد، کە وڵاتانی کەنداو پشتگیری لە درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک دەکەن لەسەر ئێران، پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەنێوان پڕچەککردنی ئێران و وەستان لەڕیژی وڵاتانی کەنداو یەکێکیان هەڵبژێرێت.

دوێنێ یەکشەممە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو کە هەریەک لە بەحرەین، کوەیت، ئیمارات، عەمان، قەتەڕ و سعودیە ئەندامن تیایدا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، "بەردەوامبونی دەستوەردانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە، هۆکارە بۆ پێویستی درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئەو وڵاتە".

بڕیارە لە 18ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بڕیاری 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کە تایبەتە بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران بەپێی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 لابدرێت.



خەندان-
Top