له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ زیاتر له پێنج ملیۆن و 199 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (دووشه‌ممه 10/8/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن و 199 هه‌زار و 444 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا پێنج ملیۆن و 149 هه‌زار و 723 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 165 هه‌زار و 617 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، دوو ملیۆن و 664 هه‌زار و 701 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
