رۆحانی: ناچارین لەگەڵ کۆرۆنا بژین
پێدەچێت کۆرۆنا تا ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکی دیکە بەردەوامبێت، بەوەش ناچاردەبین لەگەڵس بژین
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لەڤیدیۆ کۆنفرانسی لیژنەی نیشتیمانی روبەروبونەوەی کۆرۆنادا، حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە، پێدەچێت کۆرۆنا تا ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکی دیکە بەردەوامبێت، بەوەش ناچاردەبین لەگەڵ ئەو ڤایرۆسەدا بژین.
پێویستە ژینگەیەکی پێکەوەیی لەگەڵ ئەو ڤایرۆسە دروستبکرێت و تێپەڕێنرێت
حەسەن رۆحانی جەختیکردۆتەوە کە بەپابەندبون بەرێنماییەکان و دورکەوتنەوە لەمەترسییەکانی کۆرۆنا، پێویستە ژینگەیەکی پێکەوەیی لەگەڵ ئەو ڤایرۆسە دروستبکرێت و تێپەڕێنرێت.
بەپێویستیشی زانی، لەپاڵ ئەو هەنگاوانەدا دەست بەئاسایکردنەوەی ژیان بکرێت، بۆ ئەوەش بەرنامەیان داناوە بە رچاوکردنی پرۆتۆکۆڵی تەندروستی.
خەندان-
