"ڤاكسینێكی ئەمەریكا دڵخۆشكەرە"
د. ئه‌نتۆنی فۆوچی رازییه له‌سه‌ر تۆماركردنی ئه‌نجامی هه‌فته‌ی یه‌كه‌م له یه‌كه‌مین ئه‌زموونی لێنۆڕگهیی قۆناغی سێیه‌می پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا كه له كۆتایی مانگی ته‌ممووز ده‌ستیپێكرد.
رۆژی 7ی ئاب، سێ ئێن ئێن به‌شێك له‌و په‌یامه‌ی چنگ كه‌وت كه 31ی ته‌ممووز له كۆمپانیای مۆدێرنه‌وه ده‌رچووه كه تێیدا تیمێك ئه‌ركی پشكنین و وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی له ئه‌ستۆگرتووه كه ژماره‌یان 1290 كه‌سه له ئه‌مه‌ریكا.
له‌نامه ئهلهكترۆنییهكهی كۆمپانیاكه‌دا هاتووه كه كۆمپانیای مۆدێرنه پلانی هه‌یه تۆماری 30 هه‌زار كه‌س وه‌رگرێت له 89 شوێنی جیادا.
هه‌ربۆیه فۆوچی به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتمانی بۆ نه‌خۆشییه هه‌ستیار و بڵاوه‌كان له ئه‌مه‌ریكا، ده‌ڵێت: "هیوادارین به تێپه‌ڕبوونی مانگێك یان چه‌ند مانگێك بتوانرێت هیوایه‌كی باش به‌دیبێت بۆ ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك له ئه‌نجامه‌كان".
فۆوچی به كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی گوت: "پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌ری ئه‌نجامی ڤاكسینه‌كه له ئۆكتۆبه‌ر (تشرینی یه‌كه‌م) ده‌ركه‌وێت".
به‌ڵام به‌پێی تۆماركردن و تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر كه‌سه‌كان بێت وه‌ك هه‌فته‌ی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كه كه 1290 كه‌س له‌ماوه‌ی 5 رۆژدا وه‌رگیراون، ئه‌وا تۆماركردنی 30 هه‌زار كه‌س و پێدانی ده‌گاته كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م، به‌ڵام فوۆچی به سی ئێن ئێن، ده‌ڵێت: "پێده‌چێت ژماره‌ی كه‌سه‌كان رۆژانه زیادبكات".
به‌ڵام مۆدێرنا له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌یان روونكردووەته‌وه كه تا كۆتایی ئه‌یلولی 2020 تۆماركردن و پێدانی ڤاكسینه‌كه به‌و 30 هه‌زار خۆبه‌خشه كۆتایی دێت. هه‌ر له‌و رووه‌وه فۆكسی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ده‌ڵێت: "ئه‌مانه‌وێت له كۆتایی هه‌فته‌ی مانگی ئاب، 15 هه‌زار كه‌س ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتبێت، به‌ڵام من دڵنیا نیم كه كۆمپانیای مۆدێرنه دەتوانێت یان نا، به‌ڵام ئومێدم وایه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو تۆمارده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خشته زه‌مه‌نییه‌ی دامانناوه كۆتایی بێت".
به‌گوێرەی د. جیم كۆ بلین، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری تۆڕی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا 19، زیاتر له 310 هه‌زار كه‌س له تۆڕی خۆپارێزی كۆڤید-19 ناوی خۆیان تۆماركردووه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی لێنۆڕگهیی ڤاكسینه‌كه یاخود چاره‌سه‌ری ئه‌نتی به‌دی مانۆكلۆنهل-ی ڤایرۆسی كۆرنا. كه ئامانج له تۆڕه‌كه‌ش تۆماركردنی ناوی ملیۆنه‌ها كه‌سه.
هه‌روه‌ها رۆژی 6ی ئاب، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆكی ئەمەریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، گوتی:"من گه‌شبینم كه رۆژی 3ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ر) له‌گه‌ڵ رۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌ست ده‌بێت".
تره‌مپ به رۆژنامه‌نووسانی گوت:"پێموایه به‌دڵنیای ڤاكسینه‌كه پێش كۆتایی ساڵ له ئارادا ده‌بێت".
گوتیشی: "ئێمه هه‌نگاوی به‌په‌له ده‌نێین بۆ به‌رده‌ستبوونی ڤاكسینه‌كه له مساڵدا".
ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) گرووپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به به‌رده‌وامی خۆی نوێ ده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی (كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2)، له شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 7ی ئاب، 19ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له جیهان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و زیاتر له 725 هه‌زار كه‌سیش مردوون.
K24
