پڕۆفیسۆرێكی ئەمریكی: بایدن هەڵبژاردن لە ترامپ دەباتەوە
پرۆفیسۆرێكی ئەمریكی، كە لە ساڵی 1984ەوە هەموو پێشبینییەكانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا راست دەرچووە، پێیوایە بۆ هەڵبژاردنی مانگی 11ی 2020ی ئەمریكا، جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان هەڵبژاردن لە دۆناڵد ترامپ دەباتەوە.
(ئالان لیتمان) پرۆفیسۆر لە بواری سیاساتی نێودەوڵەتی لە ئەمریكا، لە دیمانەیەكیدا بۆ رۆژنامەی (نیۆڕك تایمز)، پێشبینی دەكات جۆ بایدن لە ترامپ بباتەوە.
ئالان باس لەوە دەكات، ترامپ هەڵبژاردنێكی زۆر سەخت بەڕێدەكات، چونكە بایدن ركابەرێكی سەرسەختی ئەو دەبێت و لێشی دەباتەوە.
ئەو پرۆفیسۆرە لە ساڵی 2016 پێشبینی ئەوەی كردبوو، كە ترامپ لە هیلاری كلینتۆن دەباتەوە، ئەوكات پێشبینییەكەیان بە هەند وەرنەگرت، چونكە زۆربەی شڕۆڤەكان باسیان لەوە دەكرد هیلاری دەبێتە سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
هەروەها ئالان لیتمان، لە ساڵی 1984ەوە هەموو پێشبینییەكانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا راست دەرچووە.
باسنيوز
