پۆمپیۆ: دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و چین بەرەپێشچونی باشی بەخۆیەوە بینیوە

 پۆمپیۆ: دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و چین بەرەپێشچونی باشی بەخۆیەوە بینیوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و روسیا لەبارەی دانانی سنورێک بۆ خۆپڕچەککردنی وڵاتەکانیان بەرەپێشچونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هیواشیخواست کە چین بەشداری لەو دانوستانانەدا بکات.

بەرپرسانی ئەمریکا هەوڵدەدەن هەرسێ وڵاتی ئەمریکا، چین و روسیا کە گەورەترین هێزی ئەتۆمی جیهانن، لەسەر مێزی دانوستان کۆبکەنەوە


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ماوەی چەند مانگێکە بەرپرسانی ئەمریکا هەوڵدەدەن هەرسێ وڵاتی ئەمریکا، چین و روسیا کە گەورەترین هێزی ئەتۆمی جیهانن، لەسەر مێزی دانوستان کۆبکەنەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەو چەکە لە جیهاندا".

دانوستانە ئەتۆمییەکەی نێوان واشنتن و مۆسکۆ بەرەپێشچونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە


ئاماژەی بەوەشکرد، "دانوستانە ئەتۆمییەکەی نێوان واشنتن و مۆسکۆ بەرەپێشچونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هیواش دەخوازن چینییەکان بڕیاری بەشداریکردن لەو دانوستانانەدا بدەن".

مانگی رابردو دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و روسیا لەبارەی درێژکردنەوەی رێککەوتننامەی سترات 3 لە ڤییەنا بەڕێوەچو، کە بەمەبەستی دانانی سنورێک بۆ خۆپڕچەککردنی واشنتن و مۆسکۆ واژۆکراوە، بڕیاریشە بەمنزیکانە هەردو وڵات لەوبارەیەوە بگەن بە رێککەوتن.

واشنتن هەوڵدەدات پەکین رازیبکات بۆ بەشدریکردن لەو دانوستانانە، بەڵام پەکین رەتیکردوەتەوە بەشداری لەدانوستانەکاندا بکات و دەڵێت، هیچ بەرژەوەندییەکی لە ئەنجامدانی ئەو کارەدا نییە.



خەندان-
Top