کۆشکی سپی بە دوری نازانێت تەقینەوەکەی بەیروت هێرشی تیرۆرستی بوبێت

 کۆشکی سپی بە دوری نازانێت تەقینەوەکەی بەیروت هێرشی تیرۆرستی بوبێت

سەرۆکی دیوانی کۆشکی سپی رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەدوری نازانێت کە تەقینەوە گەورەکەی بەیروت بەهۆی هێرشی تیرۆرستی بوبێت، تا ئێستاش واشنتن زانیاری هەواڵگیری لەسەر روداوەکە کۆدەکاتەوە.

واشنتن هیواخوازە کە تەقینەوەکەی بەیروت بەهۆی کۆگا کردنی ماددەی کیمیایی مەترسیدارەوە رویدابێت، نەک هێرشی تیرۆرستی

مارک میدۆز، سەرۆکی دیوانی کۆشکی سپی لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی CNN-ی ئەمریکی رایگەیاند، "واشنتن هیواخوازە کە تەقینەوەکەی بەیروت تەنها روداوێکی دڵتەزێن بێت کە بەهۆی کۆگا کردنی ماددەی کیمیایی مەترسیدارەوە رویدابێت، نەک هێرشی تیرۆرستی".

ئەمریکا بە دوری نابینێت روداوەکە بەهۆی بۆمب یان هێرشی تیرۆرستییەوە رویدابێت

ئاماژەی بەوەشکرد، "وڵاتەکەی بە دوری نابینێت روداوەکە بەهۆی بۆمب یان هێرشی تیرۆرستییەوە رویدابێت، لەو بارەیەوە تا ئێستا بەرپرسانی وڵاتەکە زانیاری هەواڵگیری کۆدەکەنەوە".

دوێنێ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێدەچێت تەقینەوەکەی بەیروت هێرشێکی خراپەکاری یاخود تەقینەوەی بۆمب بوبێت، سەبارەت بە تەقینەوەکە لەگەڵ ژەنەڕاڵەکانی وڵاتەکەیدا قسەی کردوە، روداوەکە لە تەقینەوەی بۆمب دەچێت نەک کارلێکی کیمیایی.

4ی ئاب تەقینەوەیەکی گەورەی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان رویدا و بەهۆیەوە تائێستا 137 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش برینداربون.






خةندان
Top