نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە

 نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە
بەهۆی کەمبونەوەی ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا، ئەگەری زۆربونی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە زیادیکردوە، بەمەش نرخەکەی روی لە بەرزبونەوە کردوە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت 34 سەنت بەرزبوەوە، لەدواین مامەڵەدا بە 45.51 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا


بەپێی داتا جیهانییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 34 سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە 0.75%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 45.51 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.

نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 23 سەنت بەرزبوەوە، لە دواین مامەڵەدا بە 42.42 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا


لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 23 سەنت بەرزبوەوە، لە دواین مامەڵەدا بە 42.42 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی 55% زیادیکردوە.

بەپێی ئاژانسی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، لە هەفتەی رابردودا قەبارەی نەوتی عەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا بە بڕی 8.6 ملیۆن بەرمیل کەمیکردوە، لەکاتێکدا شارەزایانی ئابوری پێشبینیان کردبو بە قەبارەی سێ ملیۆن بەرمیل بەرزبێتەوە، بەوهۆیەشەوە نرخەکەی روی لە زیادبونکردوە.

هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی بەردەوامی بەهای دۆلار لەبازارەکانی جیهاندا، ئەوەش وایکردوە وەبەرهێنەران پەنا بۆ زیادکردنی نرخی نەوت بدەن بۆ خۆلادان لە شکانی بەهای بەرهەمەکە.






خەندان
Top