ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک کۆماری فڕەنسا سەردانی لوبنان دەکات

 ئەمڕۆ پێنجشەممە  سەرۆک کۆماری فڕەنسا سەردانی لوبنان  دەکات
بەمەبەستی دەربڕینی هاوسۆزی بۆ گەلی لوبنان و پشتیوانیکردنیان لەو روداوەی بەهۆی تەقینەوە گەورەکەی بەیروت روبەروی بونەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک کۆماری فڕەنسا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فڕەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانی لوبنان دەکات

ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فڕەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەمەبەستی دەربڕینی هاوسۆزی و پشتیوانی خەڵکی لوبنان دوای تەقینەوە گەورەکەی بەیروت کە بە هەزاران کەس بونەتە قوربانی، سەردانی ئەو وڵاتە.

تائێستا 135 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش برینداربون

4ی ئاب تەقینەوەیەکی گەورەی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان رویدا و بەهۆیەوە تائێستا 135 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش برینداربون، چەندین وڵات لەنێویاندا عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاریکردنی لوبنان نیشانداوە.

تەقینەوەکە زیانی بە 300 هەزار ماڵ گەیاندوە

حکومەتی لوبنان داوای هاوکاری لەوڵاتانی دۆست و هاوڕێ کرد یارمەتی وڵاتەکەی بدەن لەو تەقینەوە گەورەیەدا کە زیانی بە 300 هەزار ماڵ گەیاندوە و تەواوی سایلۆ و باڵەخانەکانی بەندەری بەیروتی وێرانکردوە.







خەندان
Top