ئینستاگرام خزمەتگوزارییەکی هاوشێوەی تیکتۆک بڵاودەکاتەوە

ئینستاگرام خزمەتگوزارییەکی هاوشێوەی تیکتۆک بڵاودەکاتەوە
تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام خزمەتگوزارییەکی نوێی بەناوی "ریڵز" راگەیاند بۆ دروستکردن و دۆزینەوەی ڤیدیۆی کورت و سەرنجڕاکێش لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە.

خزمەتگوزارییەکە بەکارهێنەرانی بانگهێشت دەکات بۆ دروستکردنی ڤیدیۆ و بەشکردنی لەگەڵ هاوڕێکانی، بەشێوەیەک کە بەکارهێنەر دەتوانێت ڤیدیۆی 15 چرکەیی تۆماربکات، دەستکاریی بکات و گۆڕانکاریی تێدا بکات، هەروەها دەتوانرێت ڤیدیۆکان خێرا یاخود هێواش بکرێنەوە.

بۆ دۆزینەوەی ڤیدیۆکانی ریڵز، بەکارهێنەر دەتوانێت لە بەشی Explorer ڤیدیۆکان ببینێت؛ هاوکات ئەگەر هەژمارەکە گشتی بێت، ئەوکات ڤیدیۆکان دەکرێت لەلایەن ئەو بەکارهێنەرانەوە ببینرێن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە هاوڕێی نین.






rudaw
Top