تەندروستی جیهانی: هیچ گەرەنتییەک بۆ گەیشتن بە ڤاکسینێکی کارای کۆرۆنا نییە
کۆرۆنا گەورەترین کارەساتی سروشتییە کە لە سەدەی بیستەوە تا ئێستا لە جیهاندا سەریهەڵدابێت
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەگانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژنێف رایگەیاند، "ڤایرۆسی کۆرۆنا گەورەترین کارەساتی سروشتییە کە لە سەدەی بیستەوە تا ئێستا لە جیهاندا سەریهەڵدابێت، دیاریش نییە کە ئەو بەرەنگاربونەوە نێودەوڵەتییە لەدژی ڤایرۆسەکە کۆتایی پێدێت".
هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ گەیشتن بە ڤاکسینێکی کارای کۆرۆنا
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ گەیشتن بە ڤاکسینێکی کارای کۆرۆنا، دیاریش نییە کەی قۆناغی تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینەکە کۆتایی پێبێت.
ئەگەر بشتوانرێت ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەرهەمبهێنرێت، ئەوا کاریگەرییەکەی لە جەستەی مرۆڤدا لە چەند مانگێک زیاتر بەردەوامنابێت
گێبریسۆس باسی لەوەشکرد، ئەگەر بشتوانرێت ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەرهەمبهێنرێت، ئەوا کاریگەرییەکەی لە جەستەی مرۆڤدا لە چەند مانگێک زیاتر بەردەوامنابێت.
بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستەڕو، هیواخوازە چەندین جۆر ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەمبهێنرێت کە یاریدەدەربێت لە بەرەنگاربونەوەی پەتاکە، بەڵام تا ئێستا هیچ چارەسەرێک نەدۆزراوەتەوە کە لەسەدا 100 کارابێت لە دژی ڤایرۆسەکە.
خەندان
