له‌ هه‌ر 15 چركه‌یه‌كدا توشبویه‌كی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌دات

 له‌ هه‌ر 15 چركه‌یه‌كدا توشبویه‌كی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌دات
ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا 700 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند و به‌گوێره‌ی ئامارەکانیش، له‌ هه‌ر 15 چركه‌یه‌كدا لە جیهاندا كه‌سێك گیانله‌ده‌ستده‌دات.

بەپێی ئامارەکان، هەریەکە لە ئه‌مریكا به‌تۆماركردنی چوار ملیۆن و 918 هه‌زار و 20 توشبو، 160 هه‌زار و 290 گیانله‌ده‌ستدا، بڕازیل به‌تۆماركردنی دو ملیۆن و 808 هه‌زار و 71 توشبو، 96 هه‌زار و 96 گیانله‌ده‌ستدان، هیندیستانیش به‌تۆماركردنی 910 هه‌زار و 681 توشبوش، 39 هه‌زار و 856 گیانله‌ده‌ستدان به‌ سێ وڵاتی زه‌ره‌رمه‌ندترینی جیهان له‌روی توشبون به‌ڤایرۆس كۆرۆنا داده‌نرێن.

له‌ هه‌ر رۆژێكدا پێنج هه‌زار و 900 توشبوی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هەواڵی رۆیته‌رز، كه‌ پشتی به‌ستوه‌ به‌ئامارێكی هه‌فته‌ی رابردو، له‌ هه‌ر رۆژێكدا پێنج هه‌زار و 900 توشبوی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌وه‌ش له‌هه‌مو كاتژمێرێكدا 247 مردن و له‌ هه‌ر 15 چركه‌یه‌كیشدا یه‌ك مردن تۆمارده‌كرێت.

18 ملیۆن و 709 هه‌زار و 161 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا تۆماركراوه‌

به‌گوێره‌ی دواین ئاماری داتاسه‌نته‌ری جیهانی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، 18 ملیۆن و 709 هه‌زار و 161 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، له‌نێویاندا 704 هه‌زار و 438 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، 11 ملیۆن و 926 هه‌زار و 224 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه‌.











خەندان
Top