سعودیە: پلانی تەوافی ماڵئاوایی حاجیان بە سەرکەوتویی بەڕێوەچو
هەوڵیاندا باشترین خزمەتگوزاری بۆ حاجیان دابینبکەن، کە تیایدا سەلامەتی گیانیان مسۆگەرکرابێت، بەبێ ئەوەی کەشی پیرۆزی مەراسیمەکە تێکبدات
ئاماژەی بەوەشکرد، لەمساڵدا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، خزمەتکردنی حاجیانی ماڵی خوا بە شێوەیەکی تایبەت بەڕێوەچو، هەوڵیاندا باشترین خزمەتگوزاری بۆ حاجیان دابینبکەن، کە تیایدا سەلامەتی گیانیان مسۆگەرکرابێت، بەبێ ئەوەی کەشی پیرۆزی مەراسیمەکە تێکبدات.
تەوافی ماڵئاوایی و خیاتمی مەناسک لەلایەن حاجیانەوە بە سەرۆکەوتویی بەڕێوەچوە
سەدیس باسی لەوەشکرد، تەوافی ماڵئاوایی و خیاتمی مەناسک لەلایەن حاجیانەوە بە سەرۆکەوتویی بەڕێوەچوە، کە زیاتر لە 10 هەزار حاجی کە سەرجەمیان لە ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی بەشداریان تیادا کرد.
حاجیانی ماڵی خودا دوای تەواوکردنی رۆژەکانیان لە مینا ئەرکەکانی حەجیان تەواو دەبێت و دەگەڕێنەوە بۆ مەککە بۆ ئەنجامدانی تەوافی ماڵئاوایی و کۆتایهێنان بە فەریزەی حەج.
خەندان
