تەندروستی بریتانیا: لە 90 خولەکدا ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا ئاشکرا دەکەین
مات هانکۆک، وەزیری تەندروستی بریتانیا ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەرەپێشبردنی تواناکانی وڵات لە دیاریکردنی توشبوانی کۆڤید-19 زۆر گرنگە، بەتایبەت لەئێستادا کە لەوەرزی زستان نزیکدەبنەوە، بەمەبەستی ئەوەی زیاتر هەلی خۆپارێزی بۆ توشبوانی کۆرۆنا دابینبکەن".
بە ملیۆنان ئامێری پشکنینی کۆرۆنایان دابینکردوە کە لەتوانایادا هەیە لە ماوەی 90 خولەکدا ئەنجامی پشکنینەکە ئاشکرابکەن
ئاماژەی بەوەشکرد، بە ملیۆنان ئامێری پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان دابەشکردوە بەسەر نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی چاودێری تەندروستیدا، کە لەتوانایادا هەیە لە ماوەی 90 خولەکدا ئەنجامی پشکنینەکە ئاشکرابکەن.
چارەسەرێکیان بۆ توشبوانی نەخۆشی شێرپەنچە دابینکردوە، کە بەهۆیەوە پارێزگاری لە ژیانیان دەکرێت ئەگەر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن
پێشتر وەزارەتی تەندروستی بریتانیا رایگەیاندبو، چارەسەرێکیان بۆ توشبوانی نەخۆشی شێرپەنچە دابینکردوە، کە بەهۆیەوە پارێزگاری لە ژیانیان دەکرێت ئەگەر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.
لەڕوی ژمارەی مردوانی کۆرۆناوە بریتانیا لە پلەی چوارەمی ریزبەندی وڵاتانی جیهان دێت، تا ئێستا 304 هەزار و 695 توشبوی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە تۆمارکراوە، لەو ژماریەش 46 هەزار و 201 کەس گیانیانلەدەستداوە.
خەندان
