دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان

 دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەم هەفتەیەدا زیادیکردوە، هەروەها تێکڕای توشبوانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 18 ملیۆن و 237 هەزار کەس.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتوەتە 18 ملیۆن و 237 هەزار و 6 کەس، لەو ژمارەیەش 11 ملیۆن و 447 هەزار و 153 توشبو چاکبونەتەوە و 692 هەزار و 835 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا 4 ملیۆن و 813 هەزار و 647 توشی پەتاکە بون

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا 4 ملیۆن و 813 هەزار و 647 توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 380 هەزار و 217 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 158 هەزار و 365 کەس بەرزبوەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 335 هەزار و 602 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 309 هەزار و 437 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.







خەندان
Top