له ئێران دوو هه‌زار و 685 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/8/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 208 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 17 هه‌زار و 190 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 685 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 309 هه‌زار و 407 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 268 هه‌زار و 102 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
