ركابەرەكەی ئەردۆغان پارتێكی تازە دادەمەزرێنێت
موحەڕەم ئینجە، كاندیدی جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی تورکیا لە ساڵی 2018، دوای ئەوەی بێهیوا بوو لە پارتەكەی و نەیتوانی ببێتە سەرۆكی جەهەپە، پلانی داناوە پارتێكی تازە دابمەزرێنێت و لەورێگەیەوە بچێتە ناو هەڵبژاردنەوە.
موحەڕەم ئینجە لە هەڵبژاردنی رابردووی سەرۆكایەتی تورکیا %36ـی دەنگەكانی توركیا بەدەست هێنا و دواتر کەوتە رکابەریکردنی كەمال كلیچدارئۆغڵوی سەرۆكی حزبەکەی و رایگەیاد، حە ئەو شایانی بوونە بە سەرۆکی حزب.
ئینجە هەموو هەوڵێكیدا تا لە دوا كۆنگرەی جەهەپە، کە هەفتەیەك بەر لە جەژنی قوربانی ئەندام درا، ببێتە ركابەری كلیچدارئۆغڵو، بەڵام ئەندامانی سەركردایەتی رێگەیان نەدا و هەوڵەكانی بێ ئەنجام بوون.
رۆژنامەی (حوریەت)ـی توركی بڵاوی كردووەتەوە، ئینجە لە ناوەڕاستی مانگی 9ـی ئەمساڵ پارتێکی نوێ دروست دەکات و بە تەواوی لە جەهەپە دادەبڕێت.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئینجە لە شاری جۆڵەمێرگ (هەکاری) لە باکووری کوردستان، پارتە نوێیەکەی رادەگەیەنێت و دەیەوێ دەنگی كوردانی باكوور بۆ پارتە تازەكەی رابكێشێت و بڵێت لە توركیا جیاوازی لە نێوان هیچ نەتەوەیەك ناكەم.
كەسێكی نزیك لە ئینجە قسەی بۆ (حوریەت) كردووە و رایگەیاندووە، بنەمای پارتە نوێیەکە (كەمالیستی و چەپە)، هەروەها هەموو ئەو سەركردە و ئەندامانەی لە جەهەپەش توڕەن دێنە ناو ئەو پارتە و خەباتی سیاسی لەوێوە دەست پێدەكەنەوە.
باسنيوز
